English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە بارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە ھەولێر  پەیامێکی راگەیاند 
2021-04-12 [05:49 AM]

 ZNA - ھەولێر


سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە بارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە ھەولێر لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند: 


لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، ھێزە ئەمنییەکانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە ھەولێر پوچەڵکردەوە، کە لە سوریاوە پیلانەکە ڕێکخراوە و ئاراستەکراوە . ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کە سەر بە ڕێکخراوی داعشن، ئێستا دەستگیرکراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. 

بە پێی زانیاریی دەزگا ھەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الھول)ەوە ئەم پیلانەیان داڕشتووە، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش ھێشتا توانای ئەوەیان ھەیە بە نایاسایی لە سنوورەکان بپەڕنەوە. 

داوا لە ھاوپەیمانان و ھاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن.

دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و دەزگا ئەمنیەکانمان بە بەردەوامی کار دەکەن بۆ پاراستنی ھەموو چین و توێژ و پێکھاتەکانی کوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی کار و چالاکی خێرا و دەستبەجێی ھێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبەخشیی ئەوان ، بووەتە ھۆی ئەوەی ببین بە یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad