English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
2021-04-13 [06:19 AM]

ZNA_ هەولێر


ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ 2021/4/12 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو و هه‌رێمى كوردستانيش تيايدا به‌شدار بوو خرايه‌ به‌ر باس و داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و عێراقييان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م ديالۆگه‌دا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ ويستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس له‌ سه‌ردانى سێ ڕۆژى ڕابردووى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵا و لايه‌ن و هێزه‌ سياسييه‌كانى عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كانى وڵات و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر، ته‌بايى و هاريكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق پێويسته‌.

به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق باسيان له‌ په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد و به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييان له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌ت و هانده‌رێك بۆ لێكگه‌يشتنى زياترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.

پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و پرۆسه‌ى كوتان، ئاماده‌كارى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad