English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز بۆ شه‌شه‌مین جار سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌
2021-04-13 [10:10 AM]

ZNA - ھەولێر


فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ جاری چوارەم بەبێ ئەنجامدانی هەڵبژاردن به‌ سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ده‌ستنیشانكرا.

 

بۆ شەشەمجار و چوار جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، پێرێز به‌بێ ڕكابه‌ر توانی ببێتە سەرۆکی یانەی شاهانه‌.

 

هه‌ر بۆیه‌ ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی یانەی شاهانە رایگەیاند "پێرێز تاکە کاندید بوو کە دۆسیەی خۆکاندیدکردنی پێشکەشکردبوو، بۆیە بڕیارماندا ئەو بۆ ماوەی 4 ساڵی دیکە بە سەرۆکی ریال مەدرید بمێنێتەوە".

 

رۆژنامه‌ی ماركا باسى لەوەکردووە، پێرێز 18 ساڵە سەرۆکى ریال مەدریدە لە دوو ماوەى جیاوازدا و لەو ماوەیەدا توانیویەتى ئابورى یانەکە بەرزبکات و چەندین نازناوى گەورەش لەسەر ئاستى ئیسپانیا و ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

 

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەفەرمى فلۆرنتینۆ پێرێزى سەرۆکى ریال مەدرید بۆ شەشەم جار بە سەرۆکى یانە مەدریدیەکە دابنرێتەوە.

 

شایانی باسه‌ پێرێز هاوشێوەی ساڵانی 2009، 2013، 2017 بۆ جاری چوارەم فلۆرێنتینۆ پێرێز بەهۆی نەبوونی هیچ رکابەرێکی تا ساڵی 2025 ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌.





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad