English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ریزبەندی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان
2021-04-13 [10:28 AM]

ZNA - ھەولێر



گۆڤاری فۆربێس نوێترین ریزبەندی دەوڵەمەندترین یانەکانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا چووە پلەی یەکەمی ریزبەندی یانەکان.

سەرەڕای ئەو بارودۆخە خراپەی تێیکەوتووە لە رووی ئابووری و ئەنجامەوە، یانەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە پێشەنگی ریزبەندی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهاندایە.

بەپێی ریزبەندەکە، یانەی ریال مەدریدی رکابەری هەمیشەیی بارسێلۆنا لە پلەی دووەم و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگیش لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهانە.

لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا هیچ یانەیەک جگە لە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید نەچووەتە پێشەنگی ریزبەند، مان یونایتد 11 جار و ریال مەدریدیش 6 جار پلەی یەکەمیان گرتووە.

لەنێو 10 پلەی یەکەمی ریزبەندی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان 6 یانەی ئینگلتەرای تێدایە.

ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە

بارسێلۆنا - 4.76 ملیار دۆلار
ریال مەدرید - 4.75 ملیار دۆلار
بایرن میونشن - 4.22 ملیار دۆلار
مان یونایتد - 4.2 ملیار دۆلار
لیڤەرپوول - 4.1 ملیار دۆلار
مان سیتی - 4 ملیار دۆلار
چێڵسی - 3.2 ملیار دۆلار
ئارسیناڵ - 2.8 ملیار دۆلار
پاریس سانجێرمان - 2.5 ملیار دۆلار
تۆتێنهام -  2.3 ملیار دۆلار

 

رووداو





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad