English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێف شازده‌كانی عێراق ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین كوشت
2021-04-13 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، چوارجار هێرش كراوه‌ته‌ حه‌شارگه‌كانی داعش له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین، لە ئاکامی بۆرودمانه‌كان ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەنراوێکدا وتی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق چوار ھێرشیان له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین ئه‌نجامدا، تێیدا ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان له‌ چیاکه‌ بۆردومانکردووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەكانی داعش خاپووركران و ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیش کوژران.

 





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad