English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی: سزای 50 هەزار تا پێنج ملیۆن دینار دانراوه‌ بۆ هەر كەسێك نرخ بەرز بكاتەوە
2021-04-13 [01:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی باسی له‌وه‌كرد، چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك ناكرێت، پیویستە فرۆشیاران و بازرگانان پابەندی ڕێنماییە كارپێكراوەكان بن، وتیشی، لە مانگی ڕەمەزاندا تیمەكانی چاودێریی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان زیاد دەكەن، ئەوەشی  نرخ بەرز بكاتەوە، لە دەسەڵاتی وەزارەتە بە بڕی  50 هەزار تا 5ملیۆن دینار سزای بدات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، "بۆ ڕێكخستنی نرخەكان و ڕێگریكردن لە گرانفرۆشی لە مانگی  ڕەمەزاندا، تیمەكانی چاودێریی بازاڕ زیاد دەكەین و رۆژانەش بەپێی بەرنامەیەكی ئامادەكراو لە زۆربەی ماركێت، مۆڵەكان و ئەو شوێنە گشتیانەی كە هاووڵاتیان ڕووی تێدەكەن بە مەبەستی دابینكردنی شمەك و كاڵاكانیان، چاودێرییەكی وردی بازاڕەكان دەكەن و ئەگەر دەركەوت هەر فرۆشیارێك نرخی بەرز كردبێتەوە یان كاڵای خراپ و بەسەرچوو بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، كە لە 50 هەزارەوە دەست پێدەكات تا 5 ملیۆن دینار."

شێخ كامیل وتیشی، " سزاكان بەپێی سەرپێچییەكان دەگۆڕێن، سزاكانیش زیاتر ماددی و پێبژاردن و داخستنە، ئەگەر سەرپێچییەكەش زۆر گەورە بێت، ڕووبەڕوی دادگا دەكرێتەوە، بۆیه‌ چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك ناكرێت، پیویستە فرۆشیاران و بازرگانان پابەندی ڕێنماییە كارپێكراوەكان بن".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "چاودێریكرنی بازاڕەكان لە ڕێگەی زیادكرنی تیمە گەڕۆكەكانەوە دەبێت بۆ بازاڕ و ناوەندەكانی فرۆشتن، چونكە ئێستا مانگی رەِمەزانە و لە هەر كاتێكی تر زیاتر هاووڵاتیان سەردانی بازاڕكان دەكەن، بۆیە رەِنگە كەسانێك هەبن دۆخەكە بقۆزنەوە و گرانفۆشی بكەن".

ڕوونیشی كردەوە: "ڕێگە نادرێت بە ناوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، نرخەكان لەڕادەبەدەر بەرز بكرێنەوە، چونكە بەپێی یاسا، بە توندی ڕووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە كە پەنا بۆ كارێكی لەم شێوەیە دەبەن".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad