English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانی رۆژئاوا 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یاندرا
2021-04-13 [01:58 AM]

ZNA- هەولێر


بەڕێوەبەرایەتى خۆسەری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ، قەدەغەى هاتوچۆى گشتى راگەیاندو رایده‌گه‌ێنێت: له‌ئه‌مرۆ به‌یانی 13 ى 4 ى 2021 ، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چووه‌ته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ .

بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا له‌كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌:لەئه‌مڕۆ  بەیانییەوە قەدەغەى هاتووچۆى سەرانسەرى خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە و بۆماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن: سەرجەم دەروازە سنورییەکانى كوردستانی سورپا لەگەڵ وڵاتانى دەوروبەر دادەخرێن، جگە لە حاڵەتى نائاسایى و بازرگانى.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئه‌و شوێنانه‌ كراوه‌ ده‌بن كه‌خۆراكی رۆژانه‌ خه‌ڵك دابین ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ و و شوێنه‌كانی دیكه‌ی پزیشكی به‌رووی هاووڵاتیان كراوه‌ ده‌بێت.

ئەو رێکارانەى  به‌رێوه‌رایه‌تی خۆسەر له‌كوردستانی سوریا  لە کاتێکدایە، رۆژ بە رۆژ ئامارەکانى توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ ،  به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ش تا ئێستا زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌س تووشی كۆڕۆنابوون و  400 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad