English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان ده‌كات
2021-04-14 [09:17 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و  گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوانی دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵ ده‌كات.
 
 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14 ى 4 ى 2021 ،  دانیشتنی  ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 14-4-2021 بەڕێوەده‌چێت.
 
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە،گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تەوەری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەبێت.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad