English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی كوردستان: كاری لەپێشینەمانه مووچە لەكاتی خۆی و بەبێ لێبڕین بدرێت
2021-04-14 [10:18 AM]

​ZNA – هەولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە پەرلەمان و حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، کە پابەندی رێککەوتنی بودجەی پەسەندکراو و مادەی ١٠ و ١١ دەبێت، دەشڵێت، "کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوەدەبێت موچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت."

 

 

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لە پەرلەمان چاودێری ئەوەین حکومەت چاکسازییەکانی بکات، کاری لە پێشینەی پەرلەمانیش ئەوەدەبێت موچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت."

هەورامی گوتیشی:  "لەم چەند رۆژانەی داهاتوو دەردەکەوێت تا چەندە حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەبێت، بەتایبەتی بۆ ناردنی بەشە بودجەی مانگەکانی ١ و ٢و ٣ و بۆ مانگەکانی ئایندەش."

 

لە ٣١ی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندکرا و تیایدا پشکی کوردیش جێگیرکرا، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانی ئەوەن، لە دوای ئەو رێککەوتنەوە موچە بە لێبڕینەوە وەردەگرن یاخود نا.

 





ئەم هەواڵە 1000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad