English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئه‌مشه‌و جه‌نگی نێو ئه‌نفێڵد ده‌ستپێده‌كات
2021-04-14 [10:18 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە یاریێكی تری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول یارییدەکات.



ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 لیڤه‌رپوول به‌ نیازی بردنه‌وه‌ و گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتوو میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات، لە یاریی چووندا یانە ئیسپانییەکە بە 3-1 یارییەکەی بردووەتەوە و هەلی گەیشتنی بە قۆناخی د‌اهاتووی زیاترە.

هه‌ردوو یانه‌ی وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ده‌چنه‌ مه‌یدان، ریال سه‌ره‌ڕای پێكانی یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، به‌ڵام نیوه‌ی ڕێگای بڕیوه‌و ئه‌مشه‌و ده‌یه‌وێت ته‌واوی بكات.

یانه‌ی لیڤه‌ریش، پێكانی هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ری بارسا هێنا هه‌مانشت به‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌  بكات و به‌ ده‌ركردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تی چامپیۆنزلیگ، ریال به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڕێبكاته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 1243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad