English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ ره‌شترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی رژێمی پێشووی عێراق
2021-04-14 [01:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بۆ تێپه‌ڕبوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ ره‌شترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی رژێمی پێشووی عێراق، وتیشی، به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە.

سه‌رۆك بارزانی، نووسیویه‌تی: "ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ ره‌شترین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی رژێمی پێشووی عێراق، ئه‌و شاڵاوه‌ به‌دناوه‌ نیشانه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌یه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ناڵاندوویه‌تی".

هه‌ر له‌و تویته‌یدا، سه‌رۆك بارزانی، ده‌شڵێت: "بۆیه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ بكاته‌وه‌".





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad