English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی شەش کەس بە تۆمەتی شەڕ و ئاڵۆزی دەستگیر كران
2021-04-14 [05:17 AM]

ZNA-هەولێر


مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھێرشان کردبووە سەر ھاووڵاتییەک و یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەقەی لێکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەرو ئاڵۆزی لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویداو بەھۆیەوە یەکێک لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر ھاوڵاتییەکدا کرد.

ئەوەش خراوەتە روو، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکرێن و لەژێر گوشاری پۆلیسیشدا دوو تۆمەتبارەکەی تریشیان خۆی ڕادەستی بنکەی ناوبراو کرد".

ڕوونیشکراوەتەوە، کە لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەکانی (د، ح، م) لەدایکبووی ١٩٩٤، (ڕ، ف، م) لەدایکبووی ١٩٩٣، (ڕ،ف ، ک) لەدایکبووی ١٩٩٤، (ش، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٤، (ە، ڕ، ج) لەدایکبووی ١٩٩٥ و (م، س، ج) لەدایکبووی ١٩٩٥، بەبِریاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و ئەو دەمانچەیەشی کە تۆمەتبار تەقەی پێکردووە دەستی بەسەردا گیراوە.

 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad