English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هێرشی مووشەکی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دەکات
2021-04-14 [10:42 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئه‌مشه‌و 14/15 ی نیسانی 2021 له‌ڕێگه‌ی موشه‌ك و دڕۆنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له سنوری ‌باشیك كرانه‌ ئامانج ، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ له‌ لایه‌ن گروپی تێكده‌ر و تیرۆریستانه‌ و ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه‌ كه‌ چاویان به‌ ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ ژیانی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ و ڕق و دوژمنایه‌تی خۆیان به‌ ئاڕاسته‌ كردنی هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر كه‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی بریاری سیاسی و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانه‌ . ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و به‌ هه‌ولێكی دوژمنكارانه‌ ده‌زانین بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هیوادارین هه‌رچی زووه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ و هاوكاره‌كانیان  بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ینن و پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ دابنێت و كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی خۆیان بكه‌ن .

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
15ی نیسانی 2021





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad