English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق دەکات
2021-04-15 [12:40 PM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ بالیۆزی ڕوسیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی خواحافیزی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان کردبوو. لە دیدارەکەدا کە ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتی ڕوسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق . ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی روسیای کرد بۆ ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنيشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا . سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر پەیوەنديی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر. هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad