English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو : (٥٠٠٠) سەبەتەی خۆراک بەسەر کەم ئەندامان دابەشکرا
2021-04-17 [12:22 PM]

ZNA - ھەولێر



ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند  ئەمڕۆ، بەشداربووین لەڕێورەسمی دابەشکردنی (٥٠٠٠) سەبەتەی خۆراک بەسەر (٢٥٠٠) خێزانی (کورتەباڵایان، نابینایان، ئۆتیزم، بیرکۆڵان، تالاسیما، نابیستان، ھیمۆفیلیا). 

پارێزگاری ھەولێر گووتیشی :  وێڕای دەستخۆشیمان لەکۆمپانیای کار بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییە، سوپاسی ھەمو ئەو کەسانە دەکەین کەبەردەوام ھاوکاری کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت دەکەن، ھیوادارین لەومانگە پیرۆزەدا کە مانگی خێر و بەرەکەت و بەخشینە، 

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشدا : ھەموو ئەوکەسانەی کە لەتوانایانداھەیە ھاوکاری ھەژار و کەمدەرامەتەکان بکەن، دەستی یارمەتی و کۆمەکیان بۆ درێژبکەن، ھاوکاری و یارمەتیدان و خزمەتکردنی ھەرھاوڵاتیەک کارێکی مرۆیانەی بەرزە و ھەر ھەنگاوێکی لەمجۆرە بەرزدەنرخێنین.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad