English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرج کردنی بودجە دەکرێت 
2021-04-17 [01:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق ناتوانێ باج بخاتە سەر مووچە، بۆیە ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرجکردنی بودجە دەکرێت و پشکی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت، چونکە ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی لە پێداچوونەوە و دەرکردنی رێنمایی بۆ بودجە، تەواو دەبێت.

دکتۆر فازڵ نەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە، کە باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران دابنرێت، تەنھا ئەوانە نەبێت کە مووچەیان کەمە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی یاسایە و ھیچ سەنەدێکی یاسایی نییە، بۆیە بڕیارەکە سەرناگرێت، چونکە پەرلەمانیش وەڵامیان داوەتەوە و ئەو داواکارییەیان ڕەت کردووەتەوە، بۆیە ئەگەر حکوومەت جێبەجێی بکات، کێشە دروست دەبێت و پەرلەمان بەڵگەی یاسایی لە بەردەستە، چونکە لە یاسای بودجەدا باسی باجدانان لەسەر مووچە نەکراوە.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتیشی: "ئێستا بودجە لە وەزارەتی داراییە و لەبەر ئەوەی پەرلەمان دەستکاریی زۆری دەق و ماددەکانی نێو بودجەی کردووە، پێداچوونەوەیەکی باشی دەوێت. من پەیوەندیم بە وەزارەتی داراییەوە کرد و ئەوان باسیان لەوە کرد، کە ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی لە پێداچوونەوە بە یاسای بودجە و دەرکردنی رێنمایی تەواو دەبێت و ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرجکردنی دەکرێت".

نەبی باسی لەوەش کرد: "لەگەڵ خەرجکردنی بودجە، لە ھەفتەی داھاتوودا پشکی ھەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت، چونکە پشکی ھەرێمی کوردستان ناردنی ئاسانە و تەنھا ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم و نیوەی داھات، کە پارەکەی بۆ ئەم مانگە چەندە، حیساب دەکرێت و پشکی ھەرێم دیاری دەکرێت و پارەکە رەوانە دەکرێت، بۆیە کاتی زۆری وەکو پێشوو ناوێت و لە ماوەیەکی کەمدا خەرج دەکرێت، چونکە مانگانە بەپێی نرخی نەوت و داھاتی ھەرێمی کوردستان چەندە، ئەوەندە رەوانە دەکەن".

دەشڵێ، گرنگە لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەبێت بۆ ناردنی پشکی ھەرێم لە بودجەدا، چونکە مانگانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەگەر ئەو لیژنە ھەبێت، رێگە نادات ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان دوابکەوێت





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad