English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر رووداوەکەی دوێنێ چوارقوڕنە ٦ کەس خۆیان رادەستی پۆلیس کرد
2021-04-17 [07:38 AM]

ZNA-هەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، شەش کەس لەسەر کوشتنی پۆلیسێک لە ناحیەی چوارقوڕنە، خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنیەکان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە ھاووڵاتیەک درایەبەر دەستڕێژی گولـلـە،  شەش کەس خۆیان ڕادەستی ھێزەکانمان کرد، سەرجەمیان بە ماددەی ٤٠٦ سەرجەمیان ڕاگیرکران.

دوێنێ ھەینی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند:  تەرمی کەسێک بەناوی (ێ،م،ب) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ڕەگەزی نێر پیشەی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین/ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە/ کۆڵێن سیتی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە ھەیە.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad