English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سلێمانی كارگه‌یه‌كی شیرینی و سه‌موونخانه‌یه‌ك داخران
2021-04-17 [07:41 AM]

ZNA-هەولێر


 بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنوێنییەکانی کارکردن، قایمقامییەتی سلێمانی  سەمونخانەیەک و کارگەیەکی شیرینی داخست.

ئەمڕۆ شەممە ١٧/٤/٢٠٢١ قایمقامییەتی سلێمانی ڕای گەیاند: بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنوێنییەکانی تەندروستی و بەکارھێنانی پێداویستیی خراپ و ماوەبەسەرچوو، فڕنی سەموونی گۆنا لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی داخرا.

ئاماژە بەوەش کراوە،‌ ئەو پێداویستیییانەی (گوێز، خورما، کونجی) لە بەکارھێنانی سەمون و بەرھەمەکانی دیکەی سەمونخانەکەدا بەکاری دەھێنێت، بەسەرچوون و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نین.

لە لایەکی دیکەوە،  بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنوێنییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی بەتایبەتی، ھەروەھا بوونی کەڕوو لە شیرینییەکەدا، قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی سەرھەنگی لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی داخست.

 

No description available.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad