English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ریال مەدرید چاوی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌ و دەستبەرداری لالیگا نابێت
2021-04-18 [10:23 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی ئیسپانیا سەرجەم یارییەکانی گەڕی 33 بەڕێوەدەچن، کە ژمارەیان 8 یارییە و تێدا ریال مه‌درید یاریێگی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات.

 

ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگی ریزبەندیی نایەوێت هیچ هەڵەیەکی دیکە بکات، کاتێک لەسەر یاریگەی خۆی میوانداریی ئیبار دەکەت، چونکە هەر هەڵەیەکی دیکە واتا پێشکەشکردنی پێشەنگی بە ریال مەدرید، کە تەنیا خاڵێک لەپێشیەتی.خیتافی - ریال مەدرید 22:00

لەدەستدانی هەر خاڵێکی دیکە لەلایەن کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی، واتا کوڕانی زیدان ئامادەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ دوای یارییەکە پێشەنگیی لێیانوەربگرن، کە کاژێر 22:00 دەبنە میوانی یانەی خیتافێ.

ریال مەدرید دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا هەنگاوێکی گەورەی بەرەو نازناوەکە هاوێشت و بە سەرکەوتن بەسەر لیڤەرپوولدا گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، نایەوێت دەستبەرداری نازناوی لالیگاش بێت، کە زیدان و یاریزانەکانی دەیانەوێت هەموو هەنگاوەکان بە وریایی بهاوێژن بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا گرەوی لالیگاش لە ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا ببەنەوە.

ئەرکی هەردوو یانەکەی پایتەخت ئاسانە، بەو پێیەی ئیبار پلەی کۆتایی ریزبەندیی گرتووە و بردنەوەی لەبیرچووەتەوە، خیتافێش لە پلەی 15ـی ریزبەندییە و 5 یارییە نەیتوانیوە بباتەوە، ئەگەرچی دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە زینەدین زیدان لەم یارییەدا لە تواناکانی بەشێکی زۆری یاریزانە سەرەکییەکانی بێبەش دەبێت بەهۆی پێکرانیان، تا ئەو راددەیەی کە تەنیا 4 بەرگریکار و 4 یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لەبەردەستە.

دوایین یاریزانی زیدان، کە تووشی پێکان بوو، فێرلاند مێندی بەرگریکاریی فەرەنسی بوو، کە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات، ئەو یاریزانەی بەمدواییە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات و بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکی و کاریگەرەکانی پێکهاتەکەی زیدان.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad