English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا کۆبووەوە
2021-04-18 [11:17 AM]

ZNA_ هەولێر


پێشنوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز دەیڤید براونشتاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سووریا بەگشتى و ئەرکى ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش، ئامادەییى هێزە نێودەوڵەتییەکان، دۆخى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا، گرنگیى سەقامگیرى، گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان و پرسى کورد لەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە چارەسەریى دۆخى ئاڵۆزى سووریا بە شەو ڕۆژێک ناکرێت و ڕێگەى سەربازى چارەسەر نییە، دەبێ کێشەى سووریا لە ڕێگەى سیاسى و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. دەربارەى پرسى کوردیش لەو وڵاته بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە پرسى کورد دەبێ لە چوارچێوەى سووریادا چارەسەر بکرێت.

دەربارەى ئەرکى ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیش، بەڕێز براونشتاین جەختى لەوە کردەوە کە هێشتا داعش لە سووریا مەترسییەکى ڕاستەقینەیە و بۆ ئەوەش ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە هاوکارى و پشتیوانیکردنى هێز و لایەنە هاوپەیمانەکانى لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad