English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى توركيا ده‌كات
2021-04-18 [02:05 AM]

ZNA_ هەولێر



پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/4/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز فاتيح يلدز باڵيۆزى توركيا له‌ به‌غدا كرد كه به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، سه‌ردانى به‌ڕێزيانى كردبوو.
له‌ ديدارێكدا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا له‌ به‌غدا كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له‌ عێراق و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا له‌ به‌غدا، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كانيدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق پێشكه‌شى كراوه‌، هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad