English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
2021-04-18 [02:06 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق،  کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا .





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad