English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی لە تەندروستی کۆسرەت رەسول دەپرسێت 
2021-04-18 [04:30 AM]

ZNA - ھەولێر



نووسینگەی کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کردووە بە کۆسرەت رەسوڵەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی بەمەبەستی پرسینی ھەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی".

ھەروەھا ھاتووە: "سەرۆکی حکومەتی ھەرێم خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و ھیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست".

ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە ھات، کۆسرەت رەسوڵ عەلی دوای ئەوەی بۆ چارەسەر سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردبوو، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad