English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوادەكرێت حكومەت یاسای نەوت و غاز هەموار بكاتەوە
2021-04-19 [09:44 AM]

ZNA – هەولێر


لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی کردووە، پەلە بکەن لە هەموارکردنەوەی یاسای نەوت و غاز و بۆ پەرلەمانی رەوانە بکەن.

سادق سەلیتی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی وڵاتی راگەیاند، یاسای نەوت و غاز لە گرنگترین یاسا لەکارکەوتووەکانن، هەر بۆیە لیژنەکەیان داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی نەوت کردووە پەلە بکەن لە هەموارکردنی یاساکە و بەمەبەستی پەسەندکردنی رەوانەی پەرلەمانی بکەن.

سەلیتی گوتیشی، یاساکە لە کارنامەی حکومەتدا هەیە تا کار لەسەر تەواوکردن و چارەسەرکردنی هەندێک لە بڕگەکانی بکات کە ناکۆکییان لەسەر هەیە.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، ئەم یاسایە چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمدا دەکات، لەکاتێکدا هەموو ساڵێک لە پرۆژە یاسای بودجەدا کێشە لەسەر میکانیزمی  چارەسەرکردنی رادەستکردنی بڕی نەوتی هەرێم و پشک و شایستە داراییەکان دروست دەبێت.

دەشڵێت، بابەتەکە تەنها هونەری نییە، بەڵکو لەوەش گەورەترە و راستەوخۆ پەیوەندی بە داهاتەکان و ئەرک و مافەکانەوە هەیە کە بە یاسا رێکدەخرێن.

سێ پرۆژە یاسای جیاوازی نەوت غاز لەپەرلەمانی عێراقدا پرۆژەی یەکەم لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئامادەیان کردووە، پرۆژەی دووەم وەزارەتی نەوتی عێراق و پرۆژەی سێیەم حکومەتی هەرێمی کوردستان

 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad