English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنبار... بنكەیەكی سوپای عێراق هاوەن باران كران
2021-04-19 [10:08 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنووری پارێزگای ئەنبار ژمارەیەك گولـلە ھاوەن ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی سوپای عێراق كران، تاوەكو ئێستاش زیانەكانی ئەو هێرشە نەزانراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سلێجییە لە سنووری قەزای هیت، لە رۆژئاوای رومادی، ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق كران، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

شەوی رابردووش، بنكەی ئاسمانی بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمەریكا و عێراقە، بە پێنج مووشەك كرایە ئامانج و برینداربوونی 5 کەسی لێکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک چەکداری داعش، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی دەزگای هەوڵگری عێراق، لە شارەدێی موعتەسەم لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و کوشتیان.

 





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad