English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دیاریکرا
2021-04-19 [10:54 AM]

ZNA- ھەولێر


پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ ملیار  و ٣٩٤ ملیۆن دینار دیاریکرا.

پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە پێکھاتووە لە ھەشت تریلیۆن و ١٦١ ملیار دینار بۆ خەرجی، سێ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار دینار بۆ وەبەرھێنان و ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە.

دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق  رایگەیاند "دوای قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ، پاش سێ ھەفتە لە پیداچوونەوەی وەزارەتەکە بە یاسای بودجەی پەسندکراو، پشکی ھەرێمی کوردستان بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ ملیار دینار دانراوە".

ھەشت تریلیۆن و ١٦١ ملیار بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار و ٣٨٤ ملیۆن دینار بۆ وەبەرھێنان و ٥٠ ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە، ھاوکات ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار دینار وەکو  نەفەقاتی حاکیمە دانراوە.

ھەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە ٨٩٥ ملیار دینارە، لە ساڵێکدا ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار تەنیا بۆ مووچە پێویستە.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad