English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهەرێمی كوردستان ڤیزای ڤاكسینی نێودەوڵەتی بەوكەسانە دەدرێت كە خۆیان تۆماركردووە
2021-04-19 [10:59 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارتی وەرگرتنی ڤاکسین، كە پێی دەڵێن، ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISAی نێودەوڵەتیی ئامادەکراوە و تەنھا بە ھاووڵاتییانی تۆمارکراو لە سیستەمی وەرگرتنی ڤاکسین دەدرێت و لە داھاتوودا دەبێتە مەرج لە بوارەکانی ژیاندا.

وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: پێشوازییکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم ھەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە ھەفتەکانی رابردوو کە ھەموو ھەوڵێکمان ئەوەبوو ھاووڵاتیی روو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن.

بەرزنجی گوتیشی: "ئەم ھەفتەیە شەش ھێندەی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی ھاووڵاتییان زیادیکردووە و لەکۆی ٥٥ ھەزار و ٨٢٠ ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا ٨٥ی ڤاکسینەکانیان بەکارهێناوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کارتی وەرگرتنی ڤاکسین، واتە ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISAی نێودەوڵەتیی ئامادەکراوە و تەنھا بە ھاووڵاتییانی تۆمارکراو لە سیستەمی وەرگرتنی ڤاکسین دەدرێت و لە داھاتوودا دەبێتە مەرج لە بوارەکانی ژیاندا.

 





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad