English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێکیتری رێگای نێوان ھەولێر - گۆپال دەکرێتەوە
2021-04-19 [11:29 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر دەلێت ئەمڕۆ بەشێکی تری ڕێگای خێرای هەولێر دهۆک دەکرێتەوە کەلەگەزنەوە تاکو گۆپاڵە لەسەر زێی گەورە بەمەش ڕێگای نێوان هەولێر ودهۆک زۆر کورت دەبێتەوە ئەوەجگە لەوەی کەزۆر سەلامەتتریش دەبێت .

 

 مقەدەم فازل حاجی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ بەشێکی تری رێگای نێوان ھەولێر - بۆ پردی گۆپال دەکرێتەوە کە بەرەو دھۆک دەروات وە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین چونکە ڕێگایەکە بەمواسەفاتێکی جیهانی دروستکراوە لەڕووی هاتووچۆییشەوە بەتەواوی ڕێکخراوە لە خێرای دیاری کراو برۆن .

 

فازل حاجی گوتیشی بەھۆی ئەو رێگایەوە لە گەزنەوە بۆ گۆپال رێگاکە دەبێتە تەنھا ٢٥ خولەک وە ئێمە لێرەوە داوا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەوا لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگایەکە پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن وبەو خێراییە بڕۆن کەدیاری کراوە ،لەهەمان کاتدا هەوڵ نەدەن بەئاراستەی پێچەوانە لەشەقامەکە بڕۆن وەکو ماوەی پێشتر کەلەهەندێک شوێن بەهۆی کارکردنەوە ڕێگاپێدراو بوو. 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad