English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان جارێكی دیكه‌ دڵنیایی ده‌دات هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
2021-04-19 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بە دڵنیاییەوە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، وتیشی، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمارکراون گەیشتووەتە زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بە دڵنیاییەوە لە 10ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت و ئەو وادە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە تۆمارکردنی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، تاوەکو ئێستاش مۆڵەت بە 253 حیزبی سیاسی دراوە، هاوکات 63 حیزب کە لە قۆناخی خۆتۆمارکردندان، داواکارییان پێشکێش کردووە بۆ خۆتۆمارکردن لە کۆمیسیۆن، هەروەها 118 حیزب و 11 لە کۆی 32 هاوپەیمانیی سیاسی کە پێشتر لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، لەکاتێکدا 12 هاوپەیمانیی سیاسیی دیکە لە قۆناخی خۆتۆمارکردندان".

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی "ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی داتاکانیان نوێکردووەتەوە، یەک ملیۆن و 733 هەزار و 30 دەنگدەرن، کە 27 هەزار و 771 دەنگدەریان ئاوارەن، بەوەش ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمارکراون، گەیشتووەتە 16 ملیۆن و 311 هەزار و 965 دەنگدەر، هاوکات 13 ملیۆن و 755 هەزار و 61 کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەران لە پارێزگاکاندا دابەشکراون".

جومانە غەلای ئاماژەشی بەوە کرد "478 بەربژێر داواکارییان پێشکێش کردووە بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، 140یان بەربژێری پارتەکانن، 4یان بەربژێری هاوپەیمانییە سیاسییەکانن، لەگەڵ 9 بەربژێری کوردی فەیلی و 8 بەربژێری سابیئە، هەروەها 5 بەربژێری ئێزدی و 7 بەربژێری کریستیان".

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دواجار ماوەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکانی بۆ 1ـی مانگی ئایاری 2021 درێژکردەوە، کە هاوکات وادەی کۆتاییهاتنی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیە سیاسییەکانە.

 

سه‌رچاوه‌: رووداو





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad