English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، ڤایرۆسەکە بۆ دەرووبەری دەگوازێتەوە؟
2021-04-19 [03:25 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە زۆربەی وڵاتان کوتانی خەڵکی بە ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە، پسپۆڕێکی ڤایرۆسناسی لە زانکۆی ماریلاند رایدەگەیێنێت، ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە هێشتا مەترسیی هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دەرووبەریان بگوازنەوە.

د. رۆبێرت گالۆ، پسپۆڕی ڤایرۆسناسی لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی ماریلەند دەڵێت، ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە باشتردەتوانن کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا بکەن، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ دەرووبەریان هەیە بەڵام مەترسییەکە کەمە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەوانەی سەرباری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تووشت ڤایرۆسەکە دەبن، بڕێکی کەمتری ڤایرۆسەکە لەنێو نێوپۆشی لووتیاندا هەیە بەبەراورد بە کەسێک کە ڤاکسینی وەرنەگرتبێت بۆیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ دەرووبەریان کەمە.

پزیشکان رێنماییدەدەن کەسێک کە ڤاکسینیش وەربگرێت باشتروایە هەر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بێت تا ئەو کاتە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە ڤاکسین وەردەگرن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad