English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبێتەوە
2021-04-20 [12:28 PM]

ZNA-هەولێر


 

• سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دووپاتکردەوە و داواشی کرد لە بەرامبەردا ، حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی شایستە داراییەکان جێبەجێ بکات.

 

• حکومەتی فیدراڵی  10 مانگە  هیچ بەشە مووچەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە. 

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ 

کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تاووتوێ کرا. 

 سەبارەت بە پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی ، سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دووپاتکردەوە و داواشی کرد لە بەرامبەردا ، حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی شایستە داراییەکان جێبەجێ بکات کە دە مانگ دەبێت ، حکومەتی فیدراڵی، هیچ بەشە مووچەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە. 

سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پەسەندکردنی یاسای بودجە، ببێتە دەستپێکێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر سەقامگیریی و ئاسایش و ئارامیی عێراق دەبێت.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەو هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و برەودان بە شەفافیەت و سنوودرانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ دەکات بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکاندا .

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیارەکانی کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای دایەوە .





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad