English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان 
2021-04-21 [08:45 AM]

ZNA-ھەولێر



١- ئاگاداری سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی ھەردوو یاری ( سەید سادق و شەقڵاوە ) ھەروەھا ( کۆیە و ئاڵتون کۆپری ) لە خولی پلە ( یەک ) دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٤ کاتژمێر   ٤:٠٠  ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن لەگەڵ ئەوەش ڕاپۆرتی یاریەکانیش لەگەڵ خۆیان بھێنن کە بە تێروتەسەلی باس لە تەواوی ڕووداوەکانی یاری بکرێ  .

٢- ئاگاداری سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکانی ( سەید سادق ، شەقڵاوە ، کۆیە ، ئاڵتون کۆپری ) بەشدار لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) دەکەینەوە ، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٥  کاتژمێر ٤:٠٠ ی ئێوارە لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .

٣- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە ھەر بەڵگەیەک ھەبێت لە سەر یاریکردن بە ئەنجامی یاری خولی پلە ( یەک ) ی کوردستان ، ( سەید سادق ، شەقڵاوە ) ھەروەھا ( کۆیە ، ئاڵتون کۆپری ) . ئەوا ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەوکات توندترین سزای ئەوکەسانە دەدەین یاریان بە ئەنجامی یاریەکان کردبێ .





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad