English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ملیاردێرێک ئامادەیی خۆی بۆ کڕینەوەی ئارسیناڵ پێشاندا
2021-04-25 [09:43 AM]

ZNA - ھەولێر


دانیێل ئیک، ملیاردێر و دامەزرێنەری دامەزراوەی سپۆتیفا ئامادەیی خۆی بۆ کڕینەوەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی پێشاندا.

ملیاردێرە سوێدییەکە لە تویتێکدا نووسیوویەتی، لە منداڵییەوە هاندەری ئارسیناڵم، ئەگەر کۆمپانیای کرۆنکی بیەوێت یانەی ئارسیناڵ بفرۆشێت، دڵخۆشدەبم بە کڕینەوەی.

دوای ئەوەی بڕیاری بەشداریکردنی لە سوپەرلیگدا، پاشان سەرەڕای کشانەوەش هاندەرانی یانە لەندەنییەکە ناڕەزایەتییەکی زۆریان پێشاندا و لە دژی خاوەنی یانەکەیان رژانە سەرشەقامەکان و داوای رۆیشتنی ستان کرۆنی، ملیاردێری ئەمریکیان لە یانەکە کرد.

ئیک تەمەنی 38 ساڵە، دامەزرێنەری دامەزراوەی سپۆتیفییە، داهاتەکەی لە ساڵی رابردوودا 4 ملیار و 700 ملیۆن پاوەند بووە و خاوەنی دوو منداڵە.

یانەی ئارسیناڵ بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگدا لە دوایین یارییدا لە یاریگەی خۆی بەرامبەر بە یانەی ئێڤێرتۆن دۆڕا، کە یەکەمجاربوو لە دوای 1996ـەوە لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئەو یانەیە بدۆڕێت و لەم وەرزەی خولەکەشدا 13 یاریی دۆڕاندووە.

ستان کرۆنکی ئەمریکی و 73 ساڵ لە ساڵی 2007ـەوە یانەی ئارسیناڵی کڕیووەتەوە، بەڵام یانەکە نەیتوانیووە رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات، بەتایبەتیش لە پرێمەرلیگدا.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad