English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاردانه‌وه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا لە سەر دانپێدانانەکەی بایدن بۆ جینۆسایدی ئەرمەنەکان
2021-04-26 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاش ئەوەی جۆبایدەن دانپێدانانی جینۆسایدکرانی ئەرمەنییەکانی پەسەند کرد، ئەو بڕیارە کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند کە بەکارهێنانی دەستەواژەی کۆمەڵکوژی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە رووداوەکانی ١٩١٥، جگە لە نکۆڵیکردن لە راستییە مێژووییەکان و شێواندنیان هیچ واتایەکی دیکە هەڵناگرێت.

لای خۆیه‌وه‌ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون رایگەیاند ''راگەیەندراوەکەی بایدن کە رووداوەکانی ١٩١٥ وەک 'کۆمەڵکوژی' دەناسێنێت، بە نابەجێ و ناڕەوا دەزانین و رەتی دەکەینەوە''.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.

دەیڤد ساتەرفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لەسەر دانپێدانانه‌كه‌ی جۆ بایدن به‌ جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كاندا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و نیگەرانییەکانی ئەنقەرە-ی لەوبارەیەوە پێڕاگەیەندرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، دەیڤد ساتەرفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لەلایەن باڵیۆز سەدات ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، پێشوازیلێکراوە و لەبارەی راگەیەندراوەکەی بایدن لەسەر رووداوەکانی ١٩١٥، "کاردانەوەی توند"ی تورکیای پێراگەیەندراوە.

ھاوکات ئەوەش بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، راگەیەندراوە کە ئەم راگەیەندراوەی ئەمریکا کە پشتی بە ھیچ سەرچاوەیێکی یاسایی و مێژوویی نەبەستووە، قبووڵکراو نییە و بە تەواوی رەتکراوەتەوە و بە توندی ئیدانەی کراوە.لە پاڵ ئەمەدا، ئەوەش بە دەیڤد ساتەرفیڵد راگەیەندراوە کە ئەو راگەیەندراوەی بایدن لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی ھیچ حوکمێکی نییە و بە قوڵی گەلی تورکی بریندارکردووە و برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولادا دروست کردووە.

شایانی باسە رۆژی یه‌كشەممە 24ی نیسانی 2021  جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا کوشتاری ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا روویداوە.

جۆ بایدن، رایگەیاند: كوشتنی یەك ملیۆن و 500 هەزار ئەرمەنی لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەكەمدا لەسەر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانی، كۆمەڵكوژییە.

كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یادی رۆحی سەرجەم قوربانیەكانی ئەو كۆمەڵكوژییەی ئەرمەنەكان دەكەینەوە و پابەندبوونی خۆمان بە رێگریكردن لە ئابڕوچوونی لەو شێوەیە دووپاتدەكەینەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی هەینی رابردوو، جۆوبایدن و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان كرد و بەپێی سەرچاوەكان، بادین لە پەیوەندییەكەدا ئەردۆغانی ئاگادار كردوەتەوە لەوەی كە دان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكاندا دەنێت.

 

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad