English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڕەشەی کوشتن لە پیرلۆ و کوڕەکەی دەکرێت
2021-04-26 [03:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەپێی ھەواڵێکی پێگەی توتو میرکاتۆی ئیتاڵی ، نیکۆلۆ کوڕی ئەندریا پیرلۆی راھێنەری یانەی یۆڤانتس نامەیەکی لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووتەوە کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوە بۆی نێردراوە و تێیدا ھاتووە، "پێویستە لەگەڵ باوکت بمریت ."

کوڕەکەی پیرلۆ لە پۆستەکەی نووسیوویەتی، تەمەنم ١٧ ساڵە و ئەو جۆرە نامانەم بۆ دێت ، تەنھا لەبەر ئەوەی کوڕی راھێنەرێکم کە ئەوان بەدڵیان نییە . 

لە ئێستادا یانەی یۆڤانتس مەترسی ئەوەی لەسەرە کە بەشداری یارییەکانی وەرزی داھاتووی چامپیۆنزلیگ نەکاتن چونکە لە پلەی چوارەم دێت و ٦٦ خاڵی ھەیە و لەوانەشە دابەزێت بۆ پلەی پێنجەم و ھاندەرانی خانمە پیرەکە رەخنەیەکی زۆر لە پیرلۆی راھێنەر دەگرن بەوەی نەیتوانیووە بە شێوەیەکی باش سەرپەرشتی تیپەکە بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad