English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ..جه‌نگی خۆسه‌ڵماندن له‌ نێوان گواردیۆلا و پۆچیتینۆ ده‌ستپێده‌كات
2021-04-27 [11:25 AM]

ZNA - ھەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە یاریێكی تری چۆنی قۆناغی پێشكۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی مانچسته‌ر سیتی ده‌كات.

 

كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی كوردستان، جارێكی تر هه‌ردوو راهێنه‌ر پۆچیتینۆ و گواردیۆلا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، ئه‌م یاریه‌ پڕچێژترین و گه‌رمترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت تا ئێستا.

 

یانه‌ی پاریس له‌ قۆناغی ڕابردوو توانی پاڵه‌وانی  وه‌رزی ڕابردووی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ دووربخاته‌وه‌ و خۆی بگه‌ینێته‌ ئه‌م قۆناغه‌، پاریس به‌هیوایه‌ جارێكی تر خۆی له‌ یاری كۆتای چامپیۆنزلیگ ببینێته‌وه‌ و ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ و خه‌ونه‌كان بكاته‌ ڕاستی.

 

هه‌رچی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلای پاڵه‌وانی جامی ئینگڵته‌را، زۆربه‌ی پێشبینیه‌كان ئه‌وه‌ن كه‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی  ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، چونكه‌ ئه‌مساڵ سیتی وه‌رزێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی زۆر بچۆكی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جامی پرێمه‌رلیگ بۆ خۆی یه‌كلای بكاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad