English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندام پەرلەمانێک : ئەگەر دادپەروەری لە ھزری ئێوەدا ھەبواییە ئامانج بابانی و ژن و مندالەی خەلتانی خوێنتان نەدەکرد
2021-05-08 [10:45 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە ، ئامانج بابانی و لانە و منداڵێکتان خەڵتانی خوێن نەدەکرد ئەی باوکی سکانداڵ.

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر دادپەروەری لە هزر و ئاکاری ئەواندا هەبوایە ، لانی کەم هەستی ئاینی - نیشتیمانی - ئەخلاقی تان دەجوڵا و ( مستەفا سەلیمی ) تان تەسلیم نەدەکرد و بە سێدارەتان نەدەدا ! 

شوان زراری لە بەشێکی تری قسەکانی دا گوتی ئەگەر دادپەروەری لەهزر وئاکاری ئەواندا هەبوایە بکوژی مامۆستا هێرشتان رادەستی دادگا دەکرد ئەگەر دادپەروەری لەهزر و ئاکاری ئێوەدا هەبوایە بکوژی (کاوە گەرمیانی ) تان رادەستی دادگا دەکرد ئەی باوکی سکانداڵ .


زاری ئەەشی گوت گوێبکرە باوکی سکانداڵ : تۆ کە بەدوای شەرەف و ناموسی هەموو خەڵکەوەیت کەی دادپەروەری لەسەرت بەرقەرار دەبێت لەسەر کوشتن و قاچاخچێتی و لەکەدارکردنی سومعەی خەڵک ؟ تۆ نازانی پیاوکوژ و قاچاخچی نابێت باسی دادپەروەریی و سەروەریی یاسا بکات ؟ تۆ داهێنەر و شێخی هەموو سکانداڵەکانیت.





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad