English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە
2021-05-09 [02:58 AM]

ZNA- ھەولێر


دژە تیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ پەیوەندییەکیان بە پرسی بە ئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەبێت و رایدەگەیەنێت، "گرووپێک ھەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاھوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین".

دەقی روونکردنەوەکە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاھوو نیوزی یٔەمریکی لەسەر وردەکاری یٔۆپەراسیۆنی بە یٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی یٔێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان ھاتووە، لێرەوە بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو یٔەو راپۆرتە و یٔەو یٔۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ یٔاگایە.

گرووپێک ھەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاھوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە یٔەنجومەنی یٔاسایشی ھەرێمی کوردستان-عێراق.

لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاھوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی ھێزەکانی CTG دەکات و بۆ یٔەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی یٔاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن یٔازادی گوتەبێژی لاھوور جەنگییەوە کردووە بۆ یٔەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەیٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن.

یٔێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.

پێشنیار دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر یٔەو راپورتە بکات بۆ یٔەوەی راستییەکان بو رای گشتی یٔاشکرا بکرێن.





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad