English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنه‌ .. كاروانێكی دیكه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری لۆجستی هاوپه‌یمانان پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا
2021-05-10 [02:54 AM]

ZNA-هەولێر


لەوبارەیەوە، کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستیی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.
ئەم هاوکارییانە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعش بووە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
وردەکاری ئەو یارمەتییە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن.
وتیشی: فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەل و پەل و پێداویستی، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی  بۆ ئەنجام دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەبوارەکانی  پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵیەوە.
هەروەها وتی: ئامانج لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێز کردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان، کە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگایەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.
دواتر ئەوکەرەستانەی، وەک هاوکاری هاتوون، لە پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌سه‌ر لیواو یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش دەكرێ.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خوڕشید  به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كردو رایگه‌یاند: ئه‌وان به‌ گرنگیه‌وه‌  سه‌یری ئه‌و هاوكاریانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ دەدرێن بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی  پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته‌، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ ‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
هاوكات موقەده‌م فه‌رمان زراری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وتی: هه‌ر هاوكارییه‌ك لەلایەن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌گوێره‌ی پلانێكی پێویست و نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو به‌ فه‌رمانی وه‌زارەتی پێشمه‌رگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی، به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زارەتمان دابه‌شده‌كرێت.

111

 

1





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad