English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرێکارێکی ژینگە پارێز دەبێتە قوربانی ڕووداوێکی ھاتووچۆ
2021-05-16 [06:22 AM]

ZNA-ھەولێر


فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر لە پەیجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئاماژەی بەوەداوە ، کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرێکارێکی بەرەگەز بەنگلادیشی بووتە قوربانی رووداوێکی ھاتووچۆ . 


کاتژمێر٦ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی ١٢٠مەتری لەنزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاوی قورس کەمناڵێک لێیدەخوڕی بەھۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بەسیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەلەسەری دەروازەکانی ١٢٠مەتری دانراوە،لەو کاتەش کرێکارێکی ژینگە پارێز کەبەڕەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوەبو لەدەروازەکە وەتانکەرەکە بەرەو ئاراستەی ئەو ڕۆیشت وبەداخەوە شێلای. 

لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە کرێکارەکە ھەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە،وەلەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی تانکەرەکەی لێدەخوڕی دەرکەوت کەھەرزەکارێکە و١٨ساڵی تەواو نەکردوە بۆئەوەی شیاو بێت بۆدەرھێنانی مۆڵەتی تایبەت ،کەچی تانکەرێکی لێخوڕیوە کەپێویستە بۆلێخوڕینی مۆلەتی گشتی ھەبێت





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad