English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات
2021-05-16 [08:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٥/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکھاتبوو لە جۆوی ھوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک بە وەکالەت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەھرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا . 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. 
 شاندی میوان  جەختی لە بەردەوامبوونی ھاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە ، ھەروەھا ئاماژە بە گرنگیی کاراکردنی سەنتەری ھەماھەنگیی ھاوبەش کرا لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق .
لە تەوەرێکی دیکە دیدارەکەدا ، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی پابەندبوون بە یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان. 
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا کرا و ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا کردەوە لە پێناو برەودان بە ئازادی کاری سیاسیی و فرەلایەنی و ھاوبەشیکردن لە دەسەڵاتدا. 
لە تەوەرێکی دیکەدا ھەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی کە سیمایەکی گەشی ھەرێمی کوردستان و ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە . لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادیناندا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت . پشتیوانیی و ڕێز و پێزانینی خۆشی بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ڕەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارھێنانی پەیوەندییەکانیان، بە ھیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسییەکان دروست ناکات. حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو ھەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و ھەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad