English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته‌ به‌غدا به‌زووترین كات به‌شه‌ بودجه‌ی پارێزگاكان بنێرێت
2021-05-18 [05:12 AM]

ZNA-هەولێر


د.بەشیر حەداد داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات بە زوترین کات دەست بکات به جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و دابینکردنی بەشە بودجەی پارێزگاکان بە مەبەستی تەواو کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان
رۆژی سێشەممه 2021/5/18، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد، پەلە بكات له تەواو کردنی رێکارەکانی جێبەجێ كردنى یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ ی فیدراڵی، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە رۆژی 2021/3/31 دەنگی لەسەر دا .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی دەستی بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ئەو یاسایە نەکردووە کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و زیاد بوونی کێشەکانیان هەیە.
حەداد داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە بە زوترین کات بەشە بودجەی پارێزگاکان بنێرێت تا  پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بكرێن، له ھەمان كاتیشدا جەختی کردەوە لەوەی کە پێویستە ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پەلە بکەن لەجێبەجێ كردنى رێکەوتنی دارایى و نەوتی نێوانیان به مەبەستی ناردنى بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad