English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: هەر دانوستانێکمان کردبێت بە ڕێنمایی ڕێبەری باڵا بووە
2021-05-20 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەمە 19ی ئایاری 2021 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بە چەند تەوەرێکی ڕۆژەڤ کرد کە باسی دانوستانی ئەتۆمی و هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری گرینگترینی ئەو تەوەرانە  بوون، باسی له‌وه‌ كرد، ئەگەر دانوستانێک لەبارەی سیاسەتی ئێرانەوە کرابێت هەمووی بە فەرمان و ڕێنمایی ڕێبەری باڵاوە کراوە.

ڕۆحانی لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکان و مەسەلەی کۆتاییهێنان بە گەمارۆکانی سەر ئێران گوتی، خەڵکانێک هەن کە تانە لە دانوستانەکان دەدەن یان خود ئەو بابەتەیان پێ باش نییە، پێویستە ئاگادار بن هیچ لەم دەوڵەتەدا نەکراوە ڕاوێژ لە ڕێبەری باڵا وەرنەگیرابێت. بۆیە ئەوەش لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا دەکرێت رێگه‌پێدان و ڕاوێژی ڕێبەری باڵای ئێرانی تێدا بووە، ئێستا یان ڕاوێژەکەبە نووسراوە بووە یان خود بە زارەکی ڕێنماییمان وەرگرتووە.

ڕۆحانی ئاماژەی بە مەسەلەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێرانیش کرد و گوتی، هەڵبژاردن بە گەرموگوڕی دەستی پێکردووە و کاندیدێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمار کردووە دیارە هەموو جیهان چاوی لە سەر ئەم هەڵبژاردنەیە و پێویستە هەڵبژاردنێکی گەرم و گوڕ و تەندروست لە وڵاتدا بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە دانوستانی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەنا بەردەوامە و ئەمریکا چەندین جار ئامادەییی دەربڕیوە بۆ کۆتاییهێنان بەو سزا ئابووری و سەربازییانەی دژی ئێران سەپاندوویەتی ئەوەش بەو مەرجەی ئێران پێبەند بێتەوە بەو پێبەندییانەی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیدا قبووڵی کردووە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad