English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆن كارا كرا، دەست به‌وەرگرتنی کارمەندانی کۆمسیۆن دەکرێت
2021-05-20 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، ھەفتەی داھاتوو ماڵپەڕی کۆمسیۆن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی کارمەند بۆ کۆمسیۆن کارا دەبێت، تێیدا پشکی ھەرێمی کوردستان ٤٠ هەزار کارمەندە.

خالید عەباس، رایگه‌یاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ماڵپەڕی کۆمسیۆن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی کارمەند بۆ کۆمسیۆن کارا بکرێت و ھاوڵاتیان دەتوانن ئەوانەی تەمەنیان لە ١٩ساڵ کەمتر نییە و بڕوانامەیان لە دواناوەندی کەمتر نییە و کارتی دەنگدانیان ھەبێت و لایەنگری حیزبی نەبن، دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، ھاوڵاتیان دەتوانن لە ٢٣ی مانگ تا سەرەتای مانگی ھەشت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٤٠ هەزار کارمەندە و پشکی پارێزگای دھۆکیش ١٠ هەزار کارمەندە.

 

KDP.info

 





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad