English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێکی دزیکردنی ماتۆرسکیل دەستگیرکران
2021-05-22 [04:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر  رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی، باندێکی دزینی ماتۆرسکیلیان دەستگیرکرد، کە لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەستگیرا بە سەر (١٨) ماتۆرسکیل.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گوتی: "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی، توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن، کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م) و (ن ع)، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بە سەر (١٨) ماتۆرسکیل".

گوتیشی: "تۆمەتبارەکان لەکاتی دزیکردنەکە ماتۆرسکیلەکانیان ھەڵوەشاندووەتەوە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ شاری سلێمانی، ھەروەھا لەگەڵ ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی (رمانە) و بڕێک ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (کریستال)دا گیراوە".

ھۆگر عەزیز ئاشکرای کرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دزەکان رێکخراوە و بۆ بەردەم دادوەری ئێشکگر نێردراوە، تاکو رێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad