English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيداره‌ی بايدن داوا له‌ كۆنگرێس ده‌كات ٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستییەکان دابین بكرێت
2021-05-26 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستین رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن داوا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەکات بڕی ٧٥ ملیپۆن دۆلار وەک هاوکاریی بۆ فەڵەستینییەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا تەرخان بکات.

ئانتۆنی بڵینکن دوای کۆبوونەوەی له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین، لە شاری رامەڵڵا رایگەیاند، واشنتۆن بڕی ٥.٥ ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی بەپەلە پێشکەش بە کەرتی غەززە دەکات و بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی پێشکەش بە رێکخراوەکانی فریاگوزاریی نێودەوڵەتیی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی له‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ كۆنسوڵخانه‌ی خۆی لە قودس دەکاتەوە كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین بەرپرسە.

رۆژی هەینی رابردوو ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گرووپەکانی فەڵەستنی لە غەززە راگەیەندرا، بۆردوومانەکانی سەر غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە وەڵامی مووشەکبارانی حەماس بوون. لە ماوەی 11 رۆژی شەڕدا، زیاتر لە 245 کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە 65 یان منداڵ بوون. جگە لە زیانی گیانی، بۆردوومانەکان بوونەتە هۆکاری لەباربردنی خەونی بووژانەوەی ئابووریی ئەو شارە کە دەمێکە بە دەردی هەژارییەوە دەناڵێنێت.

 

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad