English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئیمارات لە هەولێر و شاندێكی مانگی سووری ئیماراتی کرد
2021-05-26 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (26ی ئایار/ مایۆی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "ئەحمەد ئەلزاهری"، كونسوڵی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و شاندێكی مانگی سووری ئیماراتی بە سەرۆكایەتیی دكتۆر "محەمەد ئەلفەلاحی" سكرتێری گشتیی دەستەی مانگی سووری ئیماراتی كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد، كە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ دەرگەیان بەڕووی سەدان هەزار ئاوارە و لێقەوماودا كردووەتەوە و پێزانینیشیان بۆ خەبات و ماندووبوونی "سەرۆك بارزانی" لە بەهێزكردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی هەبوو. ئاماژەشیان بەوەدا كە سەرباری بوونی كێشەی زۆر هەرێمی كوردستان لەڕووی ژێرخانی ئابووری و بووژانەوە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە. لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە چالاكی و كاری مرۆیی و خێرخوازیی خۆیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ "سەرۆك بارزانی" خستەڕوو.

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شاندی ئیمارات كردسه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شاندی ئیمارات كرد

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی مانگی سووری ئیماراتی كرد و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە دۆستێكی نزیكی گەلی كوردستان وەسف كرد. هەروەها سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كرد لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان بۆ حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەرەكان.

سەرۆك بارزانی پێزانینی تایبەتیشی بۆ شێخ محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی و سەركردایەتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی هەبوو كە رۆڵێكی زۆریان لە پێشكەوتنی وڵاتەكەیان و هەروەها قووڵتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی هەبووە.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad