English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (د.شێركۆ بابان)
2021-06-12 [02:42 AM]

ZNA-هەولێر


 

  بۆ بەڕێز/ خانەوادەی نووسەر و مامۆستای زانكۆ (د.شێركۆ بابان)
  بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسەر و رووناكبیر و مامۆستای زانكۆ (د. شێركۆ بابان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵەكەتان دەكەین.

 خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی رۆشنبیر و نووسەر و پسپۆر و زمانناسێكی ناسراو بوو لە ناوەندە ئەكادیمی و رۆشنبییریەكاندا، هەروەها وەك مامۆستا و توێژەر خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی بواری ئەكادیمی و زانستی كردووە و  لەو بوارەشدا بەدەیان وتار و لێكۆڵینەوەی بەسوودی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردۆتەوە و خاوەنی زیاتر لە دە كتێبە لەبارەی زمان و ئەندازەی زمانەوانی و رێزمانی كوردیدا.
 بە كۆچی دوایی پرۆفیسۆر(د.شێركۆ بابان) گەلەكەمان ئەكادیمیستێكی ناوداری بواری ئەندازە و زمانەوانی لەدەستدا، كە زیانێكی دیكەیە بۆ گەنجینەی رۆشنبیریی كوردیمان، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دۆست و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەمەكانی ناوبراو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
 
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و داواکارین لە خودای گەورە لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات...

انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad