English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی سامانە سرووشتەیەکان: گرانبوونی نرخی بەنزین پێویستی بە چارەسەرێکی خێرا ھەیە
2021-06-12 [04:36 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتەیەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نابێت رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ببێتە ئەگەری گرانبوونی نرخی بەنزین.

گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتەیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسانتر بکرێن، ئاسانکاری بۆ ھەموو بازرگانەکان بکرێت، نابێت گرانبوونی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر ھاولاتیان، گرانبوونی نرخی بەنزین کێشەیەکی گەورەیە و پێویستە چارەسەرێکی خێرای بۆ بدۆزرێتەوە.

ھەروەھا گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتەیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون بۆ ئەوە نە بووە کە ئەو رێکارانە ببنە ئەگەری گرانبوونی نرخی بەنزین و پەرلەمانی کوردستانیش ئەو مەرجەی دانابوو، بۆیە گرنگە کە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئەنجامبدرێت و باس لە ھۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین بکرێت و چارەسەرێکی خێرایی بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین بدۆزرێتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad