English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ خەرج دەکرێ
2021-06-12 [06:28 AM]

ZNA-هەولێر


 بەڕێوەبەری سایلۆی ھەولێر، زانیاری سەبارەت بە خەرجکردنی بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ی جووتیاران دەخاتە ڕوو.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی ھەولێر ڕاگەیاند: "سبەی یەکشەممە ١٣/٦/٢٠٢١ بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی ٢٠١٦ دابەش دەکرێ، کە پێشووتر گەنمیان ڕادەستی بنکەکانی کۆیە و ناو سایلۆی ھەولێر، شەمامک، مەخموور، کردووە ھەروەھا ئەوانەی لە ھەر سێ شوێنی گردەڕەشە و گۆڕەپانی گردەڕەشە گەنمیان ڕادەست کردووە و پارەکانیان دەدرێ".

بەڕێوەبەری سایلۆی ھەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی خشتە ئەو جووتیارانە دەتوانن سبەی چەکەکانیان وەربگرن، ھەروەھا بەپێی ئەو رۆژەی گەنم رادەست کراوە چەکەکان دەدرێت و پارەکەشیان بۆ خەرج دکرێ".

گوتیشی: "دواکەوتنی خەرجکردنی پارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ھەر بنکەیەک نزیکەی چوار ھەزار چەکی پارەیە، بۆیە ناتوانین ھەمووی بە یەکجار دابەش بکەین، بەڵام زۆری ٧٠%ی پارەکە دراوە و ٣٠%ماوە و ئەویش  تەواوی دەکەین".

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦، بڕەکەی ٦٥ ملیار و ٧٧٩ ملیار دینارە، زیاتر لە ٣٠ ملیار دیناری ھی جووتیارانی پارێزگای ھەولێرە.


باسنیوز

 

No description available.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad